هەژیان
7.6K posts


#شەرمی_مێژوو کۆنگرەکانیان لەژێر ئالای سێ رەنگی کوردستان بە خۆره زەردەکەی ناوی دەبەستن، وتارە سیاسیەکانیان لەژێر ئەو ئاڵایە دەدەن، جەژنی دەرچوونی پێشمەرگەکانیان لە راهێنانەکان بەو ئالایە دەگرن، لەژێر ئەو ئاڵایەدا پێشوویان داوە سێ دەیە لە باشوور، یارمەتیان وەرگرتووە و منداڵەکانیان فێر کرد خۆشیان بوێ! بەڵام بۆ یەک وێنە ئەو ئاڵایەیان خستە ژێر پێی. کە وتمان بۆ؟ گورگەکانیان بەردایە گیانمان کە بێدەنگ بە، ئەو ئاڵایە هی ئێمە نیە! پاساویان هێناوە کە کۆماری ئیسلامی لە باشوور دەدا وەک ئەوەی کۆماری ئیسلامی گەوج بێ و قەت پێشتر باشوور و ئەوانیشی بریندار نەکردبێ! گورگەکانیان بە من دەڵێن بۆ لە ئێران ئینترناشنال کار دەکەی، مەخابن خۆ ئەوان ئاگایان لێ نیە تەواوی هەوڵمان دەركەوتنی سکرتێر و وتەبێژەکانیانە و بۆ پێنج خولەک شەریان بۆ دەکەین و دەڵەین کەی زمان کێشەیە وەرن خەڵک بتانبینێ لە ناوخۆ پەیام بدەن، مەخابن گورگەکانیان ئاگایان لێ نیە دەمانهەوێ لەهەموو تریبۆنێک لە جەرگی هەر ئاراستەیەکی دژیش بێ دەركەون. دەرکەون و وتار بدەن و خەڵکمان لە ڕۆژهەڵات بتانبیستێ. ئاخ کە تاڵتان دێ بەڵام با لێرەش پێتان بڵێم! من پەروەردەکراوی دەستی پیاوێکم کە خوێنی داوە بۆ کوردایەتی، پیاوێکی نیشتمان پەروەری بە شەرەف کە فێری کردووم سەرم بۆ کوردستان بێ و گیانم بۆ ئاڵا. ئێوە کێن؟ من ملکچی ئەو خودایەش نابم هێماکانم بخاتە ژێر پێ و ڕۆژەهەڵاتم بە پەندی پارچەی ئەوڵای نیشتمانم بەرێ. بۆتان نیە بە جنێو و تهدید و هەڕەشە بێدەنگمان بکەن. ئەگەر بۆ تۆ پارچە پەڕوەیەکە بۆ من و هەزارانی دیکە کەرامەتێکە کە دەریایەک خوێنی بۆ دراوە. دیسانیش دەڵێمەوە، هەر کەس ناڕەحەتە من لە کەناڵی ئێران ئێنترناشنال کار دەکەم بەر لە هەر شتێک وەژدانی بێ بە بەرپرسانی حیزبەکانیان بڵێ کەم بەدوای دەركەوتن لەو کەناڵە بن و بەدوای لۆبی کردن و زەنگ لێدان بن بۆ پێنج خولەک بن. ئەگەر شەهامەتیشتان هەیە و کاتتان هەیە بگەرێن یەک وشە، یەک وشە بدۆزنەوە من تروسکە سادقی لە پازدە ساڵ کاری میدیاییم لە میدیای کوردی و فارسی و ئینگلیسی وشەیەکم، یەک وشەم دژی بەها و بەرژەوەندیەکانی وڵاتم کوردستان وتبێ. #نابو_چواشەکارا









سطلی :مردم آبدانان پادشاهی خواه هستن احزاب کوردی جایی ندارن در آنجا! ریبوار آبدانان از اعضای رهبری پژاک 🤓




