bahra_speaks
488 posts

bahra_speaks
@MuhammadBahra
Inspired by leadership🕊️peace & unity ⚛️
Kurdistan انضم Mayıs 2020
104 يتبع441 المتابعون

وێنەکێشێکی دیپلۆماسی کە ڕەنگە جیاوازەکان لەسەر یەک تابلۆ کۆدەکاتەوە🕊️☀️🤍
@IKRPresident
#peace #bahraspeaks

CKB

President Nechirvan Barzani heads to Antalya Diplomacy Forum🤍❤️
@IKRPresident
#erbil #antalya #peace #kurdish

English
bahra_speaks أُعيد تغريده

ئەمڕۆ یادی بهئازارى (٣٨) ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالى ١٩٨٨ دەکەینەوە. ئەو تاوانه سامناكهى ڕژێمی پێشووی عێراق ئهنجامى دا كه زياتر لە ١٨٢ هەزار منداڵ، ئافرهت، پیاو و گەنجی بێتاوانى كوردستانى، تيايدا بوونە قوربانی. ئهنفال تهنيا تاوانێك نهبوو، بهڵكوو هەوڵی نهزۆكى سڕینەوەی تهواوى گهلێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تا ئێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون.
لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاوی ئەمەکداری بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خۆڕاگریان دەنێرین. بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، دووپاتى دهكهينهوه كه بهرپرسياريهتيى حکوومەتی فیدراڵیی عێراقه قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاتهوه.
لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، له هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئهنفال وەک جینۆساید بناسرێت. وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی، لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكهين و ههرچى له توانادا بێت دهبێ خزمهتى زیاتر به كهسوكارى ئەنفالکراوان بكرێت.
لەم یادهدا، جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمە گەورەترین وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان و گەرەنتیی داهاتوویەکی باشترە بۆ نەوەکانمان كه به ئومێدهوه لێى دهڕوانين.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
CKB
bahra_speaks أُعيد تغريده
bahra_speaks أُعيد تغريده

President Nechirvan Barzani spoke to Italy’s @Corriere ahead of his May visit to Vatican and Rome.
Three clear signals: the Kurdistan Region will not be drawn into regional war, will not be used as a staging ground against its neighbors, and sees no military path out of the Iranian crisis. On the ceasefire, he is clear-eyed about its fragility and resolute that it must hold.
English
bahra_speaks أُعيد تغريده

ئەمڕۆ یادی بەئازاری (٤٦) ساڵەی زنجیرە تاوانەکانی جینۆساید و وڵاتبەدەرکردن و بێسەروشوێنکردنی خوشک و برایانی کوردی فەیلی دەکەینەوە. ئەو ستەملێکراوانەی لە شاڵاوێکی دڕندانەی ڕژێمی ئەوسای عێراقدا، تەنیا لەبەر کوردبوون و داکۆکیکردن لە ناسنامە و مافە ڕەواکانی گهلەکەیان، ڕووبەڕووی لهسێدارهدان، کوشتن، گرتن، شوێنبزركردن و دەرکردن بوونەوە و ڕەگەزنامە و سامان و ماڵ و موڵكيان لێ سەندرایەوە.
وڵاتبەدەرکردنی سەتان هەزار کوردی فەیلی و بێسەروشوێنکردنی دەیان هەزاری دیکەیان، جینۆسایدێکی ڕەگەزپەرستانەی بەعس بوو کە مێژوویەکی ڕەش و ڕابردوویەکی تاڵی پڕ لە هەڵەی بۆ عێراق بەجێهێشت. لەم یادەدا دووپاتى دهكهينهوه حکوومەتی فیدراڵیی عێراق دهبێ ئەرکى خۆى جێبهجێ بكات و بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه تاوانهكهى به جينۆسايد ناساندووه، قەرەبووی ماددی و مەعنەویی قوربانییان و زیانلێکەوتووان بکاتەوە و ڕەگەزنامە و موڵک و ماڵیان بۆ بگەڕێنێتەوە.
خەبات، دڵسۆزی و قوربانیدانی خوشک و برایانی کوردی فەیلی بۆ هەمیشە جێی شانازیی گەلەکەمانە. دەبێ ئەو ڕابردووە تاڵە بۆ هەموومان ببێتە پەند و وانە و بۆ داهاتوویەکی باشتر لەسەر بنەمای پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن لە عێراقدا سوودی لێ وەربگرین، بۆ ئەمەیش بەردەوام لە هەوڵ و کۆششدا دەبین و هەرچی پێویست بێت هاوکار دەبین.
سڵاو و دروود بۆ یاد و گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و تەواوی شەهیدانی کوردستان. سڵاو و ڕێز بۆ بنهماڵه و كهسوكارى سەربەرزیان.
CKB














