bahra_speaks

488 posts

bahra_speaks banner
bahra_speaks

bahra_speaks

@MuhammadBahra

Inspired by leadership🕊️peace & unity ⚛️

Kurdistan शामिल हुए Mayıs 2020
104 फ़ॉलोइंग441 फ़ॉलोवर्स
bahra_speaks
bahra_speaks@MuhammadBahra·
وێنەکێشێکی دیپلۆماسی کە ڕەنگە جیاوازەکان لەسەر یەک تابلۆ کۆدەکاتەوە🕊️☀️🤍 @IKRPresident #peace #bahraspeaks
bahra_speaks tweet media
CKB
0
0
5
58
bahra_speaks रीट्वीट किया
Nechirvan Barzani
Nechirvan Barzani@IKRPresident·
ئەمڕۆ یادی به‌ئازارى (٣٨) ساڵەی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالى ١٩٨٨ دەکەینەوە. ئەو تاوانه‌ سامناكه‌ى ڕژێمی پێشووی عێراق ئه‌نجامى دا كه‌ زياتر لە ١٨٢ هەزار منداڵ، ئافره‌ت، پیاو و گەنجی بێتاوانى كوردستانى، تيايدا بوونە قوربانی. ئه‌نفال ته‌نيا تاوانێك نه‌بوو، به‌ڵكوو هەوڵی نه‌زۆكى سڕینەوەی ته‌واوى گه‌لێكى ئاشتيخواز بوو کە برینەکانی تا ئێستاش لە جەستەی نیشتماندا ماون. لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدان دادەنوێنین و سڵاوی ئەمەکداری بۆ بنەماڵە و کەسوکاری خۆڕاگریان دەنێرین. بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانى عێراق، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ به‌رپرسياريه‌تيى حکوومەتی فیدراڵیی عێراقه‌ قەرەبووی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان بكاته‌وه‌. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، له‌ هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی ئه‌نفال وەک جینۆساید بناسرێت. وەک ئەرکێکی مرۆیی و نیشتمانی، لە پرۆسەی بەدواداگەڕان و گێڕانەوەی ڕوفاتی پیرۆزی شەهیدان بۆ باوەشی نیشتمان درێخى ناكه‌ين و هه‌رچى له‌ توانادا بێت ده‌بێ خزمه‌تى زیاتر به‌ كه‌سوكارى ئەنفالکراوان بكرێت. لەم یاده‌دا، جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان، تەنیا بە تەبایی و کارى هاوبەشی تەواوی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان دەبێت. ئەمە گەورەترین وەفایە بۆ خوێنی شەهیدان و گەرەنتیی داهاتوویەکی باشترە بۆ نەوەکانمان كه‌ به‌ ئومێده‌وه‌ لێى ده‌ڕوانين. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
CKB
17
128
799
18.5K
bahra_speaks
bahra_speaks@MuhammadBahra·
Sky vibe ✨💙
bahra_speaks tweet mediabahra_speaks tweet mediabahra_speaks tweet mediabahra_speaks tweet media
English
0
0
8
80
bahra_speaks रीट्वीट किया
Dr. Ruwayda Mustafah
Dr. Ruwayda Mustafah@RuwaydaMustafah·
President Nechirvan Barzani spoke to Italy’s @Corriere ahead of his May visit to Vatican and Rome. Three clear signals: the Kurdistan Region will not be drawn into regional war, will not be used as a staging ground against its neighbors, and sees no military path out of the Iranian crisis. On the ceasefire, he is clear-eyed about its fragility and resolute that it must hold.
English
4
79
323
27.6K
bahra_speaks
bahra_speaks@MuhammadBahra·
لە ترسی ئازار ، (ئاگایی )مان وەلا ناوە …. 🤍
فارسی
0
0
8
128
bahra_speaks रीट्वीट किया
Nechirvan Barzani
Nechirvan Barzani@IKRPresident·
ئەمڕۆ یادی بەئازاری (٤٦) ساڵەی زنجیرە تاوانەکانی جینۆساید و وڵاتبەدەرکردن و بێسەروشوێنکردنی خوشک و برایانی کوردی فەیلی دەکەینەوە. ئەو ستەملێکراوانەی لە شاڵاوێکی دڕندانەی ڕژێمی ئەوسای عێراقدا، تەنیا لەبەر کوردبوون و داکۆکیکردن لە ناسنامە و مافە ڕەواکانی گه‌لەکەیان، ڕووبەڕووی له‌سێداره‌دان، کوشتن، گرتن، شوێنبزركردن و دەرکردن بوونەوە و ڕەگەزنامە و سامان و ماڵ و موڵكيان لێ سەندرایەوە. وڵاتبەدەرکردنی سەتان هەزار کوردی فەیلی و بێسەروشوێنکردنی دەیان هەزاری دیکەیان، جینۆسایدێکی ڕەگەزپەرستانەی بەعس بوو کە مێژوویەکی ڕەش و ڕابردوویەکی تاڵی پڕ لە هەڵەی بۆ عێراق بەجێهێشت. لەم یادەدا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ده‌بێ ئەرکى خۆى جێبه‌جێ بكات و بەپێی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه‌ تاوانه‌كه‌ى به‌ جينۆسايد ناساندووه‌، قەرەبووی ماددی و مەعنەویی قوربانییان و زیانلێکەوتووان بکاتەوە و ڕەگەزنامە و موڵک و ماڵیان بۆ بگەڕێنێتەوە. خەبات، دڵسۆزی و قوربانیدانی خوشک و برایانی کوردی فەیلی بۆ هەمیشە جێی شانازیی گەلەکەمانە. دەبێ ئەو ڕابردووە تاڵە بۆ هەموومان ببێتە پەند و وانە و بۆ داهاتوویەکی باشتر لەسەر بنەمای پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن لە عێراقدا سوودی لێ وەربگرین، بۆ ئەمەیش بەردەوام لە هەوڵ و کۆششدا دەبین و هەرچی پێویست بێت هاوکار دەبین. سڵاو و دروود بۆ یاد و گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و تەواوی شەهیدانی کوردستان. سڵاو و ڕێز بۆ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى سەربەرزیان.
CKB
14
115
756
31.7K
bahra_speaks
bahra_speaks@MuhammadBahra·
ماڵی سەرۆک نێچیرڤان ماڵی هەر چوار پارچەی کوردە🤍☀️
bahra_speaks tweet media
CKB
1
1
40
343