Dr. Evin Saeed
2.8K posts

Dr. Evin Saeed
@saeed_avin
P.H.D in Linguistics (The Argumentative Contrast) Lecturer- College of Education



یادی 128 ساڵەی دەرچوونی ڕۆژنامەی (کوردستان) لەلایەن میر میقداد میدحەت بەدرخانەوە و 28 ساڵەی دامەزراندنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، بە گەرمی لە هەموو ڕۆژنامەنووسان و میدیاکارانی کوردستان پیرۆز دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. لەم بۆنەیەدا، جارێکی دیکە جەخت لە پابەندیی نەگۆڕمان بە پاراستنی ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ڕادەربڕین دەکەینەوە وەک بنەمایەکی سەرەکیی دیموکراسی و کۆمەڵگهیهکی مهدهنیی پێشکەوتوو. بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو و دوور لە هەر کۆتوبەندێک بۆ کاری میدیایی، بە جۆرێک کە مافی دەستگەیشتن بە زانیاری مسۆگەر بێت و پارێزبەندیی پیشەیی بۆ ڕۆژنامەنووسان دابین بکات. ڕۆژنامەگەریی ئازاد و بوێر، هاوبەشێکی کاریگەری بنیاتنانی حکومڕانییەکی باش و دادپەروەره، بۆیە داوا لە ڕۆژنامەنووسان دەکەم بەوپهڕی ڕاستگۆیی و پیشەگهرانە، بەرژەوەندیی گشتی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بپارێزن و ڕۆڵی خۆیان لە چەسپاندنی کولتووری پێکەوەژیان، یهکترقبووڵکردن و لێبوردەییدا بگێڕن و برهو به گیانی نیشتمانپهروهری و خۆشهویستیی وڵات بدهن. سڵاو لە یاد و گیانی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری و هەموو ئەو پێشەنگانەی تەمەنی خۆیان بۆ خزمەتی وشەی ئازاد تەرخان کرد.


نوري المالكي ينسحب لصالح باسم البدري.. انقسام داخل الإطار واعتراضات دولية 🔹أنباء عن تنحي نوري المالكي لصالح باسم البدري تعقّد مشهد تشكيل الحكومة، وسط انقسامات داخل الإطار التنسيقي وضغوط دولية. لكن السوداني وبعض الكتل داخل الاطار ملتزمون بدهم السوداني.













