Anwar Abasi (Haras)

1.6K posts

Anwar Abasi (Haras) banner
Anwar Abasi (Haras)

Anwar Abasi (Haras)

@AAHZSH

نووسەر...

Stockholm, Sverige Katılım Nisan 2014
455 Takip Edilen1.6K Takipçiler
Anwar Abasi (Haras)
ئامەدسپۆر توانیویەتی بگاتە سوپەرلیگی تورکیا و مرۆڤ لەمە ناتوانێ هەستێکی دوانەیی و لێکدژی نەبێت. لە لایەکەوە دڵخۆشی بە سەرکەوتنی تیمێکی فوتبۆڵی کوردستان و لە لایەکی ترەوە خەفەت بەوە دەخۆی کە ئەو شتەی ناوی نراوە سەرکەوتن بریتییە لەوەی کە تیمێکی فوتبۆڵی کوردستان کە دەبوو لە لیگی وڵاتێک بە ناوی کوردستاندا کایە بکات، ئێستا لە لیگی یەکەمی وڵاتێکدا کایە دەکات کە گەورەترین پارچەی کوردستانی داگیر کردووە و نیوەی زیاتری خەڵکی ئەو پارچەیەی لە کوردبوون داماڵیوە و بە تورکی کردوون. هەندێک لە کوردانیش بەوە دڵخۆشن لەمەوبەدوا بێژەرەکانی تەلەفزیۆنی تورکیا ناچار دەبن بەجێگەی دیاربەکر، وشەی ئامەد بەکار بهێنن. ئەز نازانم چتان بۆ باس بکەم ئەز نازانم... #Amedspor
CKB
0
1
6
96
H❄️
H❄️@H_S_P_6·
@AAHZSH سوپاس بۆ گفتوگۆکە، بۆم سودمەند بوو🌸🌹
CKB
1
0
0
32
Anwar Abasi (Haras)
متمانەم بە مرۆڤێک نییە لەپڕ سەدوهەشتا پلە بگۆڕێ. چەپێک کە لە ناکاو بووبێتە ڕاست. موسوڵمانێک لە ناکاو بووبێتە ئاتەئیست. ژنێک یان پیاوێکی نەریتی کە لە ناکاو بووبێتە فێمێنیست و... جا بە هەردوو باریشدا ڕادیکاڵ و توندڕەو ئەبن. بە گشتی مرۆڤی وام لە باشترین حاڵەتدا پێ ناباڵغە.
CKB
2
0
11
697
Anwar Abasi (Haras)
هاوڕێ من خەریکم باسی دۆخێکی تەواو پیور و دیار ئەکەم. تویتەکە بە ڕوونی باسی بابەتێک ئەکات و دۆخ و چوارچێوەی بابەتەکەیشی دیاریی کردووە. واتە باس لە کاراکتەرێک دەکرێ کە لەپڕ ئاڵووگۆڕێکی بنەڕەتیی بەسەرا هاتووە. باسی شیمانەی ئەوەی کە چی لە دڵی کەسێکدا دەگوزەرێ یان نا باسی ئەم تویتە نییە و هەروەها ئەو گریمانانەی تریش باسی ئەم تویتە نین. نووسەر خەریکە ئێژێ کەسێکی وا بۆ من جێگەی متمانە نییە، واتە دەبێ پێم بسەلمێ کە هۆکارێکی زانینی لە پشت ئەم ئاڵووگۆڕە ناکاوەدا هەیە دەنا پێموادەبێ کە ئاڵووگۆڕەکە شتێکی ساختەیە یان ئێلێمانی دیکە لە کاردا هەن، یان لانیکەم ئەو گومانانەی لێ دەکەم.
CKB
1
0
1
27
H❄️
H❄️@H_S_P_6·
منیش قایل نیم کە مرۆڤ بە یەک شەو بە تەواوی بگۆڕێ بەهۆی مۆجزە یان ئیلهامێکی نەناسراو. بەڵام ئەوەش ڕاست نییە کە هەر گۆڕانێک دەبێت بە هێواشی و دیار بێت. زۆرجار گۆڕانەکان ماوەیەکی درێژ لە ناوەوە دروست دەبن، بەڵام دەرکەوتنیان لە کاتێکی دیاریکراودا وەک “لە پڕ” دیار دەبێت. بەتایبەتی بۆ کەسێکی سیاسی یان چالاکی هزری، ئەو گۆڕانە دەتوانێت بەهۆی ڕووداوێکی دیاریکراو، فشاری کۆمەڵایەتی یان تێگەیشتنێکی قوڵ خێراتر دەربکەوێت. ئەمە مۆجزە نییە، بەڵام پرۆسەیەکی ناوخۆییە کە کاتێک دەگەاتە خاڵی گونجاو، بە شێوەیەکی توند دیار دەبێت. لەبەر ئەوە پرسیارکردن گرنگە، بەڵام وەڵامەکە هەمیشە نابێت “شتێکی یەک شەوە” بێت، زۆرجار کۆی زۆر هۆکارە.
CKB
1
0
0
38
Anwar Abasi (Haras)
باسی ناوەوە و دەرەوە بۆ مرۆڤێکی گۆشەگیر کە قسە ناکات و نانووسێ ڕاستە، بەڵام بۆ مرۆڤێکی سیاسی یان چالاکێکی هزری کە بەردەوام حزووری هەیە لەو کاتاگورییەدا کە باست کردووە جێگەی نابێتەوە. بەڵێ مرۆڤ ئاڵووگۆڕی بەسەرا دێت بەڵام مرۆڤێک کە بە تەواوی و بە یەکجاری بگۆڕێ، بەو شێوازەی کە باسم کردووە، بابەتێکی دیکەیە. بۆ من ئەبێ بە پرسیار کە چ شتێک وای لە تۆ کرد ئاوا لە پڕ سەروبن بیت، و لە بەختی ناپوخت من باوەڕم بە مۆجزات و ئیلهاماتی غەیبی و کەشفوشهوودی یەک شەوە نییە.
CKB
1
0
1
50
H❄️
H❄️@H_S_P_6·
گۆڕانی لە ناکاو زۆرجار تەنها لە دەرەوە وەک لە ناکاو دیارە، نەک لە ناوەوە. زۆر جار مرۆڤ ماوەیەکی درێژ لە ناو بیرکردنەوە، گومان و تاقیکردنەوەدا دەژیت، کاتێکیش کە گۆڕانەکە دیار دەبێت، بۆ کەسانی تر وەک گۆڕانێکی ١٨٠ پلەیی دەردەکەوێت. هەروەها گۆڕانی توند بە شێوەیەکی سەرەکی مانای ئەوە نییە کە کەسەکە نابالغە؛ هەندێک جار ئەوە دەرئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستییە تازەکانە. بەڵام ڕادیکاڵبوون لە هەر ئاراستەیەکدا دەتوانێت کێشە دروست بکات، بەڵام خۆی گۆڕانی بۆچوون نیشانەی زیندوویی بیرە، نە لاوازییەتی.
CKB
1
0
2
90
Anwar Abasi (Haras)
@parisa_khateri خۆ دوور گرتن لەم بایاسە و هاوشێوەکانی بابەتێکە کە ئەبێ ڕۆژانە و ئاگایانە بیری لێ بکرێتەوە. چون بەربەرەکانێ لەگەڵ ئەمانە، لە ڕاستیدا بەربەرەکانێیە لەگەڵ ملوێنان ساڵ گەشەی زەینی مرۆڤ...
CKB
1
0
2
19
Perîsa Xatirî
Perîsa Xatirî@parisa_khateri·
هەڵەی پشتڕاستکردنەوە پشتی تویتەری شکاندووە! دیارە بەئەنقەس وا داڕێژراوە. وەک کەسێ کە زۆربەی هەواڵ و بۆچوونەکان لەڕێگەی تویتەرەوە وەرئەگرێت، زۆر هەوڵ ئەدەم نەکەومە ناو داوی ئەو هەڵەیە.بەس هەر ناکرێت و دوای ماوەیەک مێشکم لەسەر هەندێک ڕوانگە گیر ئەکات و تاقەتی بیستنی هەندێ تری نییە
CKB
2
0
10
517
Anwar Abasi (Haras)
هەتا ئەو دەمەی بێباوەڕبوون لە کوردستان تابوو بێت و تەنانەت بۆ پاکانەکردن بۆ کەسێکی وەکوو فاڕووق ڕفێق باس لەوە بکرێت کە ئەو بێباوەڕ نەبووە، ئەم بەزمە لە کوردستان نابڕێتەوە. وەک بڵێی مادام کەسێکی وا بێباوەڕ نەبووە شیاوی سووکایەتی پێکردن نییە و تەنیا ئەگەر بێباوەڕ بێت بۆ سووکایەتی ئەشێ. بە کورتی تەنانەت ئەوەشی وا بەمشێوەیە بەرگری لە کەسانی وا دەکات، لە ژێر پێستی قسەکانیدا ئاودێری هەمان فەرهەنگی هەڵە دەکات.
CKB
0
1
9
276
Anwar Abasi (Haras)
نالی دووسەد ساڵ پێش وتی: برۆی هێنایە یەک وەک شکڵی ”لا”، یەعنی کە بێزارم ئاقڵ بە ئاماژەیەک تێئەگا. لەم ڕۆژانەدا پەڕلەمانی ئوروپایش پەسنی کرد کە زۆر شت واتە نا، و تەنیا بەڵێ واتە بەڵێ.
CKB
0
0
9
118
Anwar Abasi (Haras)
فاڕووق ڕفێقی ئەم ساڵانەی دواییم خۆشئەویست... بریا ئەم فاڕووق ڕفێقە نوێیە سی ساڵ پێش ئێستا لە باشوور ساز ببوایە.
CKB
0
5
25
1.2K
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
مرۆڤ ئەبێ ئاگاداری گۆشەنیگاکەی بێت. بەتایبەت گەلێک خۆی توانای گێڕانەوەی خۆی نەبێ، دیتران بە دڵی خۆیان ئەیگێڕنەوە.
Anwar Abasi (Haras) tweet media
CKB
0
0
11
253
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
دیواندنی لایەنی شاخوازی ئۆپۆزسیۆن لە لایەن کوردەوە، مەترسی ئەوەی ساز کردووە کە لە روانگەیەکی گشتیی کوردیدا، لایەنەکانی تری ئۆپۆزسیۆنی فارسی بە فریشتە بکرێن. لە کاتێکدا کە هەردوو لایەن بەرانبەر کورد دێون، یەکیان دێوێکی بێشەرمە و ئەوی تریان تۆزێک شەرمێونە و ڕاستەوخۆ قسەی خۆی ناکات. #کوردستان
CKB
0
2
8
261
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
لە ساڵی ٢٠١٤ وە تویتەرم هەیە و لەوەتی لەبیرم دێ لێرە کۆمەڵێک کورد خەریکن بەڵگە و شرۆڤە و سوێند و ئایەت دەهێننەوە هەتا بیسەلمێنن "ئێمە تەجزیەتەڵەب نین و ئێرانین". زەینییەتی فارسی زۆر زیرەکانە زەمینی کایەکەی دیاریی کردووە و کوردی ئێرانیش هەر خەریکی تلاوتلە تیایدا. بوێرن بدەن بەژێر مێزەکەدا... تێبینی: ئەمەیش زۆر سەرنجڕاکێشە کە ئەم کوردانە زۆر زوویش پڕۆمۆت ئەکرێن و ئەگەر کەچەخوێندەوارییەکیشیان هەبێ خێرا دەبرێنە تەلەفزیۆنە ئێرانییەکان و بە ناوی کوردی شۆڕشگێڕ بە خەڵکی کوردستانیان دەفرۆشنەوە. هەتا ئێستا نەمدیوە دوو دانە تەجزیەتەڵەبی ڕاستەقینە کە نوێنەری ڕاستەقینەی خواستی خەڵکی کوردستانن لەم تەلەفزیۆنانە تریبوونیان پێ بدرێ، بەڵکوو ئەوانەی تەجزیەتەڵەب نین دەهێنن بۆ گەیشتن بە مەبەستەکەی خۆیان.
CKB
2
3
17
455
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
یەکێک لە کێشە مەعریفییەکانی کوردی فارسینووس و فارسیبێژ ئەوەیە کە پێیوایە کێشەی کورد لەگەڵ فارس کێشەیەکی نەژادییە. واتە پێیوایە ئەگەر بە فارسی بنووسێ ”ئەمن کوردم” خەریکە خەبات ئەکات. چونکە لە مەنتقی ئەودا کوردبوون بابەتێکی نەژادی و خوێنییە و هەر ئەونەی دایک و باوکی کورد بوونە بەسە بۆ ئەوەی ئەمیش کورد بێت. واتە بیری ئەچێتەوە لەسەر عەرز هیچ نەتەوەیەک کە خوێنێک و نەژادێکی جیاوازی هەبێ بوونی نییە و مرۆڤ کەم تا زۆر هەر یەک نەژادە. ئەو شتەی تۆ ئەکات بە کورد و ئەتهێڵێتەوە، زمانەکەتە. زمان وڵاتی مرۆڤە و بە واتایەکی تر مرۆڤ خەڵکی زمانەکەیەتی. جارێکیان فارسێک لە تویتەر تویتی کوردێکی بڵاو کردبووەوە و نووسیبووی: مادام بە فارسی قسە ئەکەن هی خۆمانن. وە کێشەکە لێرەدایە کە ڕاستی دەکرد. تازە ئەمە باسی ئەو فارسینووسەیە کە بە فارسی کوردایەتی ئەکات، ئەو فارسینووسەی خەریکی ئێرانیگەرییە حسابێکی تری هەیە.
CKB
0
1
18
521
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
لەم ماوەدا چەندین جار گوێم لە دەستەواژەی کۆماری عەرەبیی سوریا و ئەرتەشی عەرەبیی سوریا بوو و وامدەزانی خەڵک بەپێی عادەت ناوە فەرمییە کۆنەکەی دەهێنن. واتە پێموابوو خەباتی ڕۆژئاوا لانیکەم ئەم ناوە فاشیستییەی لەسەر وڵاتەکە سڕیوەتەوە، بەڵام ئەمڕۆ سەیرێکم کردەوە دیتم نەخێر، لە هەموو شوێنێک و بە فەرمی هەر ناوی کۆماری عەرەبیی سوریایە... هەرچۆنێکی حساب بکەین کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەم بە شێوە و هەم بە ناوەرۆک خاوەن مافی زیاترە هەتا لە ڕۆژئاوا. لەمەوە ئەمویست بڕۆمە سەر بابەتێکی تر بەڵام هەم ئاوی زۆر ئەکێشێ هەم بۆ پەزەکانیش زەرەری هەس و تفی سەر بەرەوژوورە.
Anwar Abasi (Haras) tweet media
CKB
0
1
4
197
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
مرۆڤ ئەگەر لەوە تێبگا زمانی کوردی بۆ گەیشتن بە ئێرە، تەنیا لە سەد ساڵی ڕابردوودا بە چیها ڕەنج و ئازار و ئەشکەنجە و کوشتوبڕدا تێپەڕیوە و چەندە لەخۆبوردویی بۆ کراوە، پێموانییە بۆ یەک چرکەیش دڵی بێت ئەم زمانە پەراوێز بخات و زمانێکی تر بخاتە جێگەی. تەنانەت ئەو کاتەی ناچار ئەبم زمانی داگیرکەران بەکار بێنم، ئازاری ویژدان ڕۆحم ئەکرۆژێ. #زمانی_کوردی
CKB
3
4
36
1.4K
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
سی چل ساڵ پێش تورکیە هیچ مەترسییەکی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبوو. ئێستا هەم لە باشوور ڕەگی داکوتاوە هەم لە ڕۆژئاوا وە هەم بووە بە شمشێری داموکلێس لەسەر داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ...
CKB
4
3
34
1K
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
جیهانی دەوروبەرتان زیاتر بە کورد پڕ بکەنەوە با بتوانن وەختێ حەز ئەکەن بۆڵەیەکیش بکەن بە کوردی بیکەن. دەوروبەرتان پڕ کردووە لە فارس یان کوردی کوردینەزان بێ ئەوەی هیچ کارگەرییەکتان لەسەریان هەبێ و خۆتان ناچار کردووە بچووکترین دەربڕینەکانیشتان فارسی بێت. ئەوە وتمان پەیوەندییە شەخسییەکانی مرۆڤ بەدەستی خۆی نییە، خۆ بڕیار نییە لەبەر چوار ڕفێقی فارس تۆ زمانی ڕۆژانەی خۆت لە سوشیالمێدیا بگۆڕی. ئەوە وتمان هەست بە ڕیساڵەت ئەکەیت و جارجار بۆ وڵامدانەوەی فاشیستان ناچاری بە فارسی بنووسی، بەڵام ئەمەی کە دەمبۆڵەکانیشتان بە فارسی ئەکەن، دڵتەنگییەکانیشتان بە فارسی ئەنووسن... ئەمانە نیشانەی شتی ترن. ئەمەی کە دایک و باوکتان کورد بووە و شکوور هێشتا ئەتوانی چوار کەلیمە بە کوردی قسە بکەی هیچ شتێکی تایبەت و گرنگ نییە، جیهانی خۆتان بکەن بە جیهانێکی کوردی! #کوردستان
CKB
1
4
28
1K
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
باشە من چی بکەم ئەو هەموو تویتە فارسیە نەبینم؟ کوردەکانی تویتەر لە کوێن با بچم بۆ ئەوێ.
CKB
14
0
52
2.4K
Anwar Abasi (Haras)
Anwar Abasi (Haras)@AAHZSH·
هاوپەیمانی هێزەکانی کوردستان زۆر لاواز دەرکەوتووە هەتا ئێستا. ئەبێ فشاریان بۆ بهێنین هەتا تۆزێک وەخۆ بێنەوە. ئێستا ئەبووایە ئەوەندە بەهێز بوایە کە هیچکام لە حزبەکان بەجیا ناویان نەهاتبایە و تەنیا ناوی هاوپەیمانیمان بیستبا. بەشێکی زۆری وزەی چالاکانی کورد هەر بۆ وڵامدانەوەی چەلەحانێی فارسان تەرخان کراوە. بەجێگەی ئەوە دەبوو پێداگرانەتر لێپێچینەوە لە هاوپەیمانی بکرایە. #هاوپەیمانی
CKB
3
0
20
832