Peshrevan
26.1K posts

Peshrevan
@KurdPeshraw
We have no friends but our mountains. Ji bilî çiyayên me tu dostên me nînin.
Katılım Ekim 2019
2.1K Takip Edilen1.8K Takipçiler
Peshrevan retweetledi

2: بەراوردی ستراتیژی شەڕی ئیسرائیل و ئێران: ژمارە دوو:
جوگرافیای هێرش پان و بەرینتر بووە. شاری زۆرتر کراوەتە ئامانج و ئەمە پێمان دەڵێت: ئێمە بینەری لێدان لە دامەزراوەکانین.
ئامانج: لێدان لە هەیکەلەی دەوڵەت. دامەزراوەکانی دەوڵەت لە ئێران دەبنە ئامانج و کۆمەڵگە دەچێتە دۆخی پشێویی و فەلەجکردنی دەوڵەت لە خێراترین کاتدا.
سیناریۆی داهاتوو: من پێموایە لە چەند قۆڵی دیکەوە دەچنە ژوورەوە بۆ تاران و هێرشەکان دەکرێتە سەر ئێران، بەتایبەت لە باشووری ئێرانەوە و لەم سیناریۆیەدا دەوری وڵاتانێک وەک ئیمارات ڕوونتر دەبێتەوە.
CKB
Peshrevan retweetledi
Peshrevan retweetledi

کورەکانی موسای دەڵەی بەسەر ماڵی خۆیاندا دەفڕن
#XKurds
Mamosta𒀭@kurdwari1
قم تاران ئسفهان کرماشان تاورێژ #XKurds
CKB
Peshrevan retweetledi

Peshrevan retweetledi

ئەوەی کە ئەمریکا لە ئێران داوای دەکات، بەشێکی لەسەر مێزی گفتوگۆیە، بەڵام بەشێکی دیکەی، بە هێرشی سەربازی دەستیدەکەوێت، لێ ئەم یاریەی کە ئەمریکا دەیکات، دوو گۆڕەپانی هەیە؛ یەکەم، دروستکردنی فشاری سەربازی، بۆ ئەوەی تا ئەو شوێنەی کە دەکرێت، کارتی دەستی ئێران لەسەر مێزی دانوستاندن بسووتێنێت(ئەو خاڵانەی لە ئێستادا ئێران قبوڵیان دەکات، لە داهاتوودا ناتوانێت پاشەکشە لەم قسانەی ئێستای بکات)، دووەم، لێدانی سەربازی، بۆ ئەوەی هیچ ڕێگایەکی دیکەی دەربازبوون بۆ ئێران نەمێنێتەوە (بۆ نمونە وشککردنی سەرچاوی وزە و هێزی پرۆکسییەکانی ئێران، بە دانوستاندن چارەسەر نابێت). بۆ تێگەیشتن لە لێدانی سەربازی، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ شەوی دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، کە دۆناڵد ترەمپ وتی ٥۲ ئامانج لە ناوخۆی ئێران دیاریکراوە و ئەگەر ئێران هەر هەڵەیەک بکات، هێرش دەکەینە سەر هەر ٥۲ ئامانجەکە.
CKB

@KurdPeshraw سپاس بۆ تێ بینیەکەت.
ئەزانم. شتی باش پارەی باشی دەوێ.
وەکوو نموونە دامنا
CKB

@KurdPeshraw هیوادارم، دڵنیام گشتیان فاسد نین و کەسی باشیان تێدا پەیدا دەبی، کۆمەڵگای مەدەنی دەبی فشاریان بخاتە سەر
CKB

دەستدرێژی تاوانە، نەک هەڵەیەکی بچووک کاتێک تاوانبار لە ناو بنەماڵە و کۆمەلگا خاوەنی دەستەلات و پێگەی کۆمەلایەتیە، مەترسییەکە قورستر دەبێت و بێدەنگ بوون هاوبەشبوونە لەو تاوانە.
مامێک کە هاوکات پاڕێزەریشە، لە پێگەی "مام بوونی" خۆی کەلک وەردەگرێ بۆ وەی خۆی بە سەر منداڵێکی ١٨ ساڵان دا بسەپێنێ، و دواتر لە پێگە و دەستەڵاتی "پاڕێزەر بوونی" بۆ هەڕەشە و ترساندن و بێدەنگ کردنی ئەو منداڵە کەلک وەردەگرێ، تەنها باس لە تاوانێکی تاکەکەسی نییە؛ ئەو کەسە نەک تەنیا مافی ئەو منداڵەی پێشێل کردووە، بەڵکوو متمانەی بنەماڵە، کۆمەڵگا و یاساشی شکاندوە.
پاڕێزەر کەسێکە کە دەبێت پارێزگاری یاسا و مافە مرۆڤێکان بێت، نە ئەوەی خۆی ببێتە هۆکاری ترس، زوڵم و دەستدرێژی. چۆن و بە چ پاساوێک دەبی بێلن دەستدرێژکەر لە ئەنجوومەنی پاڕێزەران(کانوونی وۆکەلا) بمێنێتەوە؟! چۆن کەسێکی دەستدرێژکەر بۆ سەر منداڵ، دەتوانرێت متمانەی خەڵک و مافی قوربانیان بپارێزێت؟ ئەم جۆرە کەسانە نابی هیچ جێگایەکیان نە لە ئەنجوومەنی پاڕێزەران و نە لە نێو کۆمەڵگا هەبێ. بەردەوامبوونی ئەوان لە نێو ئەو دامەزراوەیە، نیشانەی ئەوەیە کە سیستەمەکە (وەکی بۆ هەموومان دیارە) زیاتر پشتگیری لە تاوانباران دەکات تا لە قوربانیان. داوا لە هەموو کەس بە تایبەت هەموو پاڕێزەرانی کوردی نێو ئەنجومەنی پارێزەران(کانوونی وۆکەلا) دەکەم کە هەموو هێز و توانایان وەگڕخەن کە ئەو کەسە لە ئەنجوومەنی پارێزەران دەربکرێت.
مانەوەی دەستدرێژکەرێک لەو ئەنجوومەنە شەڕمەزاریە بۆ ئەنجوومەنی پاڕێزەران و مەترسیە بۆ سەر شارومەندانی وڵاتەکەمان، بە تایبەت منداڵان و ژنان.
بۆ وەی لە داهاتوو ڕووداوی لەم چەشنە کەمتر و کەمتر بێ، دەبی نیشانی نیسا و نیساکانمان بدەین کە کۆمەلگا پاڵپشتیانە و کردەیی بۆ ئەو پاڵپشتێیە هەنگاو هەڵدێنێ، تا بە دڵنیایێکی زۆرتر و بوێرێکی زۆرتر دەنگ هەڵبڕن و نورەدینەکان ڕسوا بکرێن و نەتوانن بە هەڕەشە بێدەنگیان بکەن.
نوکتەیێکی دی کە دەبی سڕنجی بدرێتێ ئەوەیە کە ئەو کابرایە ڕاهێنەری وەرزشێکی ڕەزمیشە، یانی منداڵان لە پۆڵی کەسێکی دەستدرێژکەر بەشداری دەکەن! دایک و بابەکان و هەر وەها خەلکی بۆکان دەبی لەو بارەیەوە ئاگادار بکرێنەوە فشار بۆ وە بێنن کە مۆڵەتی ڕاهێنەری وەرزشێکەی لێ وەرگیرێتەوە و هەر وەها پۆڵە وەرزشێکەی پێ دابخەن.
تکایە لە بڵاوکردنەوەی ئەو پەیامە هاوکارم بن. بۆ هەر کەسێکی کە لە سۆشیاڵ مێدیا ئەکتیوە و بەردەنگی زۆری هەیە بنێرن و داوا بکەن ئەو خالانە زەق بکرێنەوە.
بۆ هەر پاڕێزەرێکی کوردی کە دەیناسن، بنێرن و داوای لێ بکەن پاڵپشتی بکا لە دەرکردنی نورەدین بەخشیدە لە "ئەنجوومەنی پاڕێزەران"
زۆر سپاس🙏☀️
#نیسا_بەخشیدە


CKB
Peshrevan retweetledi










