
Mohammad Khaledi
292 posts










خەون و خەیاڵ یان پلانی بەرنامەداری تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟ ئێوە دەڵێن چی؟ ڕۆژی سێشەمبەی ڕابڕدوو یانی ٣١ی مانگی ٣ لە سیمینارێک دا بەشدار بووم کە لە لایەن زانکۆی ئەمریکایی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەک پسپۆر لە وڵاتانی ئەمریکا، سوئێد و تورکیا بە بەڕیوەبەرایەتی مامۆستا و لێکۆلەری کورد دوکتور ژیار ئاغاپووری @JiyarAghapouri لە ژێر سەردێڕی "ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە سەر لێواری گۆڕانکارییەکاندا: کوردستان لە کوێ ڕاوەستاوە؟" بەڕێوە چوو. یەک دوو شتی زۆر گرینگ لەم سێمینارە دا -کە زۆر باشیش بەڕێوە چوو- کەوتە بەر سرنجی من کە دەمەوێ لە گەڵ ئێوەی خۆشەویست باسی بکەم. هاوکات تکام وایە ئێوەش بە جیدی بیری لێبکەنەوە. یەکەم: دوکتور سەرهوون ئال (Serhun Al) کە وەک کەسێکی شارەزا لە زانکۆی ئیزمیری تورکیاوە بەشدار بوو، بە خوێندنەوەی من زیاتر لە چوارچێوەی سیاسەتی ڕەسمی ئێستای تورکیادا بابەتەکەی خۆی پێشکێش کرد, هەربەم هۆکارەش بۆ من جێگای سرنج بوو. ئەو بەڕێزە دۆخی ئێستای کوردی لە سووریا و ئەوەی کە چەند کەسێکی کورد بوونەتە جێگری وەزیر یان پارێزەری حەسەکە، وەکوو پێشکەوتنێکی باش پێناسە کرد. ئەو بەرێزە هەروەها، دەستپێشخەرییەکانی ئێستای ئۆجەلان/باخچەلی کە لە چوارچێوەی ئەوەی ئەوان پێی دەڵێن پڕۆسەی "ئەنتەگراسیۆنی دیمۆکڕاتیک" دا بەڕێوە دەچێت، وەکوو سیاسەتێکی پڕاگماتیک بەرز نرخاند و بە شتێکی زۆر باشی لە قەڵەم دا. دیارە من لەو پەیوەندییەدا، بە هیچ شێوەیەک هاوبیری دوکتور ئال نەبووم چونکە پێموایە کە مافی کورد پەیوەندی بە دەستەڵاتەوە هەیە و پیویستە کە لە چوارچێوەی چەمکی سەروەری و دامەزراوە سیاسیی و حقووقییەکانی تایبەت بەخۆیدا موعامەلەی لە گەڵ بکرێت. من هەروەها پێموایە کە سیاسەتی "ئەنتەگراسیونی دیمۆکڕاتیک" لە ئاکامدا -ئەگەر بەرگرێکی بەهێزی سیاسی و کولتووری نەیەتە ێاراوە- توانەوە و ئاسیمیلەبوونی لە کولتوور، زمان و دەوڵەتەکانی نەتەوەی باڵادەست دا لێدەکەوێتەوە. دووهەم: شتێکی دیکەی زۆر گرینگ کە دوکتور سەرهوون ئال بە کورتی و تا ڕادەیەک ناڕاستەوخۆ ئاماژەی پێکرد، ئەویش ئەوە بوو کە "تورکیا ڕێگا نادات کە کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش مۆئەسەسات و دامەزراوەکانى حوکمڕانی خۆی دامەزرێنێ، تەنانەت ئەگەر ئەگەر ئەو شتە ئۆتۆنۆمی بێت". ئەو پێی وایە کە لە ئیرانیش پێوێستە کورد بکەونە پڕۆسەی ئەنتەگراسیۆنی دیمۆکڕاتیک". من نازانم ئایا گۆڕانکارییەکانی داهاتوو و هەروەها ئەمریکا و ئیسڕائیل ڕێگا بە تورکیا دەدەن کە سەبارەت بە چارەنووسی کوردی ڕۆژهەڵات موداخیلەی لەم چەشنە بکات یان نا؟ ئایا تورکیا دەتوانێت فاکتەری تورکە ئازەرییەکان بکاتە بیانوویەک بۆ موداخیلەیەکی لەم چەشنە کە ئازاردانی کوردی ڕۆژهەڵاتی لێدەکەوێتەوە؟ عەلاقە، وشیاری و ئامادەکاری حیزبەکانی ئێمە لە چ ئاستێک دایە؟ لەم ویدیۆیەی هاوپێچ دا جوان دەبینن کە دەوڵەت باخچەلی بە وردی باسی تمووحەکانی تورکیا لە ئێران و ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و دەکات. ئێوە دەڵێن چی؟ #Kurdistan #Rojhelat #KurdsOnAlert #IranWar



رفتار بربرگونه بریتانیا را ببینید! من نیاک را از نزدیک میشناسم! این پسر یک فرشتهی صلحجو و آرام است! پوکه گاز اشکآور و فشنگهای Made in UK در خیابانهای ایران علیه ایرانیان، اتفاقی نیست! بلکه یک فرآیند سیستماتیک بین بریتانیا و سپاهه! ما در انگلیس امنیت نداریم! @PahlaviReza

بژی کاک ئاسۆ ✌️✌️✌️✌️

هیوادارم پژاکیش بەشداری بکات و لە گوتارێکی کوردستانیدا، دەنگی هاوپەیمانی بەهێزتر بگەیێنێ.



سهرهڕای تهواوی ڕهخنهکانم له حیزبی دێموکرات پێموایه ئهگهر کاک خالید عهزیزی و کاک عبدالله موهتهدی پێکهوه هاوکاری بکهن و یهکگرتوو بن زۆر بهقازانجمان تهواو دهبێ. ههردووکیان تا ڕادهیهک پراگماتیکن، بهئهزموونن و باشتر دهزانن لهگهڵ تورک و فارس و هتد گفتوگۆ بکهن.







