
🔻 ئیحسان ئەفەرەشتە لە سێدارە درا
🔹 ئیحسان ئەفەرەشتە، زیندانیی تۆمەتبار بە سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی بانەمەڕ بە فەرمانی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە سێدارە درا.
🔹 دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئیدیعای کردووە کە ئەفرەشتە پەیوەندیی بە مۆسادەوە هەبووە و لە نیپاڵ مەشقی پێکراوە و زانیاریی هەستیاری بە ئیسرائیل داوە. هەروەها ڕاپۆرتە حکوومییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو لەژێر ناوی ڕێکخراوی "جەیمز" کاری كردووە و لە ڕێگەی نامەبەر و پۆستی ئەلیكترۆنی و پەیوەندیی دەنگییەوە، لەگەڵ ئەفسەرانی هەواڵگریدا لە پەیوەندیدا بووە.
🔹 بەڵام سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ پێشتر سەبارەت بە دۆسیەی ناوبراو هۆشدارییان دابوو. "هرانا" ڕاپۆرتی دابوو کە ئیحسان ئەفەرەشتە ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە و ئەو دانپێدانانەشی کە بۆی دەگەڕێنرێتەوە لەژێر فشار و ئەشکەنجەدا بەدەست هێنراون. هەروەها ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانیش پێشتر ناسنامەی ناوبراوی وەک یەکێک لەو زیندانییانە ڕاگەیاندبوو کە لە دۆسیە ئەمنییەکاندا بە ئێعدام مەحکووم کراوە.

CKB


















