Aso Ali Faraj/ Barluty
2.8K posts

Aso Ali Faraj/ Barluty
@asoali2003
Strength does not come from winning, it comes from struggling.

بۆردومانی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە ۲٤ی نیسانی ۱۹۷٤ کە شەهید و برینداربوونی سەدان هاووڵاتیی بێتاوانی لێکەوتەوە، ئاماژەیەکی ڕوونی سیاسەتی شۆڤینی و دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق لەدژی هاووڵاتیانی سڤیلی کوردستان بوو. ئەو کارەساتە دڵتەزێنە تاوانێکی تر بوو، لە زنجیرە تاوانەکانی تری ئەو ڕژێمە لە دژی گەلەکەمان. لە ساڵیادی ئەو تاوانە گەورەیەدا سڵاو بۆ شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان دەنێرین.















تاوانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە زوڵمێکی زۆر گەورە بوو لە دژی خەڵکی کوردستان، لە هیچ شوێنێکی جیهان نەبووە دەوڵەتێک هاووڵاتیانی خۆی بە چەکی کیمیایی جینۆساید بکات، بەڵام لەناو عێراقدا ئەو تاوانە گەورەیە لەدژی گەلی کوردستان ئەنجام دراوە. سەرباری ئەو تاوانە دڕندانەیە هێشتا لە عێراقدا کەسانی شۆڤێنی هەن دژی مافەکانی گەلی کوردستانن. تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم تاوانەکانی ڕابردوو بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی و یاسایی سەرشانی عێراقە و دەبێ قەرەبووی گەلی کوردستان بکات. لەویادەدا سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دەنێرین.




