Hiwa retweetledi

🔴هەوڵی ڕفاندنی چالاکوانێکی سیاسیی خەڵکی مەهاباد لە شاری سۆران
لە شاری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر، هەوڵی ڕفاندن چالاکوانێکی سیاسیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (مەهدی ئەڵڵاپوور) ئەنجام درا، بەڵام هەوڵەکە سەری نەگرت.
بەپێی زانیارییەکان، مەهدی ئەڵڵاپوور کە تەمەنی ۳٦ ساڵە و خەڵکی شاری مەهابادە، لەلایەن چەند تێرۆریستێکی ئێرانەوە هێرش کراوەتە سەری.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشبەرەکان ویستوویانە بە زۆرەملێ ناوبراو بخەنە ناو ئۆتۆمبێلێک و بیڕفێنن، بەڵام دوای بەرگرییەکی زۆر و کۆبوونەوەی خەڵک لە شوێنی ڕووداوەکە، هێرشبەرەکان هەڵاتوون.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ئەو چالاکوانە سیاسییە بە سەختی بریندار بووە و دەست و ددانەکانی شکێنراون.
هێرشبەرەکان سەر بە لایەنە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن کە ئامانجیان بێسەروشوێنکردنی ناوبراو بووە.



CKB




















