ทวีตที่ปักหมุด
چرۆ
1.8K posts

چرۆ รีทวีตแล้ว

دەستدرێژی تاوانە، نەک هەڵەیەکی بچووک کاتێک تاوانبار لە ناو بنەماڵە و کۆمەلگا خاوەنی دەستەلات و پێگەی کۆمەلایەتیە، مەترسییەکە قورستر دەبێت و بێدەنگ بوون هاوبەشبوونە لەو تاوانە.
مامێک کە هاوکات پاڕێزەریشە، لە پێگەی "مام بوونی" خۆی کەلک وەردەگرێ بۆ وەی خۆی بە سەر منداڵێکی ١٨ ساڵان دا بسەپێنێ، و دواتر لە پێگە و دەستەڵاتی "پاڕێزەر بوونی" بۆ هەڕەشە و ترساندن و بێدەنگ کردنی ئەو منداڵە کەلک وەردەگرێ، تەنها باس لە تاوانێکی تاکەکەسی نییە؛ ئەو کەسە نەک تەنیا مافی ئەو منداڵەی پێشێل کردووە، بەڵکوو متمانەی بنەماڵە، کۆمەڵگا و یاساشی شکاندوە.
پاڕێزەر کەسێکە کە دەبێت پارێزگاری یاسا و مافە مرۆڤێکان بێت، نە ئەوەی خۆی ببێتە هۆکاری ترس، زوڵم و دەستدرێژی. چۆن و بە چ پاساوێک دەبی بێلن دەستدرێژکەر لە ئەنجوومەنی پاڕێزەران(کانوونی وۆکەلا) بمێنێتەوە؟! چۆن کەسێکی دەستدرێژکەر بۆ سەر منداڵ، دەتوانرێت متمانەی خەڵک و مافی قوربانیان بپارێزێت؟ ئەم جۆرە کەسانە نابی هیچ جێگایەکیان نە لە ئەنجوومەنی پاڕێزەران و نە لە نێو کۆمەڵگا هەبێ. بەردەوامبوونی ئەوان لە نێو ئەو دامەزراوەیە، نیشانەی ئەوەیە کە سیستەمەکە (وەکی بۆ هەموومان دیارە) زیاتر پشتگیری لە تاوانباران دەکات تا لە قوربانیان. داوا لە هەموو کەس بە تایبەت هەموو پاڕێزەرانی کوردی نێو ئەنجومەنی پارێزەران(کانوونی وۆکەلا) دەکەم کە هەموو هێز و توانایان وەگڕخەن کە ئەو کەسە لە ئەنجوومەنی پارێزەران دەربکرێت.
مانەوەی دەستدرێژکەرێک لەو ئەنجوومەنە شەڕمەزاریە بۆ ئەنجوومەنی پاڕێزەران و مەترسیە بۆ سەر شارومەندانی وڵاتەکەمان، بە تایبەت منداڵان و ژنان.
بۆ وەی لە داهاتوو ڕووداوی لەم چەشنە کەمتر و کەمتر بێ، دەبی نیشانی نیسا و نیساکانمان بدەین کە کۆمەلگا پاڵپشتیانە و کردەیی بۆ ئەو پاڵپشتێیە هەنگاو هەڵدێنێ، تا بە دڵنیایێکی زۆرتر و بوێرێکی زۆرتر دەنگ هەڵبڕن و نورەدینەکان ڕسوا بکرێن و نەتوانن بە هەڕەشە بێدەنگیان بکەن.
نوکتەیێکی دی کە دەبی سڕنجی بدرێتێ ئەوەیە کە ئەو کابرایە ڕاهێنەری وەرزشێکی ڕەزمیشە، یانی منداڵان لە پۆڵی کەسێکی دەستدرێژکەر بەشداری دەکەن! دایک و بابەکان و هەر وەها خەلکی بۆکان دەبی لەو بارەیەوە ئاگادار بکرێنەوە فشار بۆ وە بێنن کە مۆڵەتی ڕاهێنەری وەرزشێکەی لێ وەرگیرێتەوە و هەر وەها پۆڵە وەرزشێکەی پێ دابخەن.
تکایە لە بڵاوکردنەوەی ئەو پەیامە هاوکارم بن. بۆ هەر کەسێکی کە لە سۆشیاڵ مێدیا ئەکتیوە و بەردەنگی زۆری هەیە بنێرن و داوا بکەن ئەو خالانە زەق بکرێنەوە.
بۆ هەر پاڕێزەرێکی کوردی کە دەیناسن، بنێرن و داوای لێ بکەن پاڵپشتی بکا لە دەرکردنی نورەدین بەخشیدە لە "ئەنجوومەنی پاڕێزەران"
زۆر سپاس🙏☀️
#نیسا_بەخشیدە


CKB
چرۆ รีทวีตแล้ว
چرۆ รีทวีตแล้ว








