لێرەدا لا بدە و سەرکەوە
خۆت ئەکەی بە ماڵێکدا
نە لە ژوور نە لە هۆڵ لا مەدە
ئەمجارە لا بدە و ئەچیتە موبەقێ
خۆیەتی ژنێکی لاوازی سەر لەرزۆک وەکوو پاییز
پێست چرچ و چاوکز و فەقیانە هەڵکراو ئەبینی
شەفیقە سەعیدە، خۆیەتی و
ماچی کە و ماچی کە و
ئەمجارە دانیشە و هەر مەڕۆ.