frmesk Kurdistane❤️☀️💚
120 posts

frmesk Kurdistane❤️☀️💚
@Frmesk_mohammed
Social activist, advocate for gender equality,
Iraq Katılım Şubat 2025
66 Takip Edilen2.3K Takipçiler

Başur halkı'nın bu süreçteki tavrı herturlu takdirin üstündedir. Her bijî. ✌️
#DefendRojava
Türkçe

@IKRPresident دەنگی ئێمە لەگەڵ دەنگی تۆیە، لەو شوێنەین کە تۆی لێیە، ئازیزی هەمووان، سەرۆکی کوردان🤍
CKB

هاووڵاتييانى ئازيزى كوردستان،
سبه‌ى ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت. داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه مافى ده‌نگدانيان هه‌يه، به‌شدارييه‌كى كاراى تێدا بكه‌ن. به شێوه‌يه‌كى شارستانى و ئازادانه ده‌نگ بده‌ن. چاره‌نووس و داهاتووی نیشتمان، جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور و چه‌سپاندنى باشترى فيدراڵى، بە بەشدارى و ده‌نگى ئێوه، ديارى ده‌كرێت.
ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و په‌يام و ئه‌مانه‌ته. بەرپرسیاريه‌تییەکی نیشتمانى و دەرفەتێکی نوێبوونەوەیە بۆ ئەوەی بە دەنگی ئازادتان، قۆناغى داهاتووى پرۆسه و ژيانى سياسى له عێراق وێنا بكه‌ن، به‌شدار و هاوبه‌ش بن لە به‌ديهێنانى زياترى سه‌قامگيريى سیاسی، خزمەتگوزاريی باشتر، پێشكه‌وتن و ژیانێکی شایستە بۆ هه‌مووان.
دەنگدان، پابەنديتانه بە مافەکانتان و به پته‌وكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له عێراقی فيدراڵيدا. بەشداريی فراوانتان لە ده‌نگداندا، پێگەی هه‌رێمى کوردستان له عێراقدا بەهێزتر و دەنگی لە بەغدا دلێرتر دەکات. پەیامێکی ڕوون دەنێرێت لەسەر پابەنديی گەلی کوردستان بە دیموکراسی و ژیانی هاوبەش و گفتوگۆ بۆ بنياتنانى داهاتوويه‌كى گه‌شتر بۆ گه‌لى كوردستان و هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق.
داوا له لایەنه پەیوەندیدارەکان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕى به‌رپرسياريه‌تى و پيشه‌يييانه، به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدانێكى بێگه‌رد و ئازاد، به ڕێكوپێكى و ئارامى مسۆگه‌ر بكه‌ن. لايه‌نه سیاسییەکانیش بەرپرسیارانه و به‌پێى ياساكان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه‌دا بكه‌ن و هه‌موو لايه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردندا هاريكار بن. ئه‌ركى هه‌موومانه ڕوويه‌كى جوانى ديموكراسى و شارستانيى هه‌رێمى كوردستان نيشان بده‌ين.
هه‌موو ده‌نگێك بۆ كوردستان گرنگه. ده‌نگ بده و له وێناكردنى داهاتووى خۆت و وڵاته‌كه‌دا به‌شدار به.
هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌خوازم.
CKB

دابینکردنی ٥٩١ ئەمپێر کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە بۆ گوندی قامیش لە شارۆچکەی ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی، کاری ئێوە گۆڕانکاری ڕاستەقینەی لە ژیانی خەڵکدا دروست کردووە و ڕێگای پێشکەوتنی گرتووەتە بەر.@HasanAladin_ @RwangaFdn



CKB

سەرۆک نێچيرڤان بارزانى@IKRPresident پێشوازیى له كونسوڵى گشتيى نوێ و كونسوڵى گشتيى پێشووى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان كرد..

CKB

ئه‌مڕۆ له یادی ٩٢ ساڵه‌ی ڕۆژی شه‌هیدی ئاشووریدا، سڵاو بۆ گیانی قوربانییانی بێتاوانی کۆمه‌ڵکوژیی سێمێل ده‌نێرین که ساڵی ١٩٣٣ له‌گه‌ڵ دانیشتووانی زیاتر له شه‌ست گوندی پارێزگاکانی مووسڵ و دهۆک، بوونه قوربانیی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی شاهانه‌ی ئه‌وسای عێراق.
له‌م یاده‌دا، داکۆکی له پاراستن و بره‌ودان به کولتووری فره‌یی و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردن ده‌که‌ین و هه‌موو پێکهاته‌کان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که کوردستان بۆ هه‌میشه به لانه و نیشتمانی هه‌مووان ده‌مێنێته‌وه.
CKB

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی@IKRPresident دیداری لەگەڵ باڵیۆزی بەحرێن کرد لە دیدارەکەدا باسی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی ئابووری کران، باڵیۆزی بەحرێن ئاماژەی بە کردنەوەی نوێنەرایەتی بەحرێن لە هەولێر کرد، هەروەها باسی دۆخی عێراق و ناوچەکە کران.

CKB

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی @IKRPresident پێشوازی لە خاتوو کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی المانیا لە عێراق کرد، لە کۆبونەوەکەدا ستایشی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، خواستی پتەوکردنی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا،سوپاسی باڵیۆز کرد بۆ هەوڵەکانی.

CKB












