Sabitlenmiş Tweet
شاهـۆمەریوانی
2.7K posts

شاهـۆمەریوانی
@shahokrd
قــــــــــاســــــــملــــــــوو
ڕێبواری ڕێگای عشق وئازادی Katılım Ekim 2016
1.4K Takip Edilen1.5K Takipçiler
شاهـۆمەریوانی retweetledi

حیزبی دێموکرات: بەرگریی ڕەوا بە مافی خۆمان دەزانین
خەڵکی کوردستان و ڕای گشتیی نێودەوڵەتی ئاگادار دەکەینەوە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٨ی خاکەلێوە، جارێکی دیکە ڕێژیمی مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی کە بەهۆی شەڕی ئەو ماوەیە کەوتووەتە ئەوپەڕ لەوپەڕی لاوازیی خۆی، لە ئەنجامی ترس و فۆبیای هەمیشەیی لە هێز و ڕەوایەتی خەباتی ڕزگاریخوازانەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەروەری خاکی هەرێمی کوردستانی لە ئاگربەستی دە ڕۆژەیدا لەگەڵ ئیسرائیل و ئامریکا بەزاندەوە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە لە ماوەی یەک مانگ و نیوی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٧ جار بە مووشەک و دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات، لە بەردەوامیی دەستدرێژییەکانیدا جارێکی دیکەش هێرشی کردەوە سەر کەمپی پەنابەرانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە جێژنیکان هەڵکەوتوو لە نزیک شاری هەولێر و هەروەها پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانی بەئامانج گرتەوە. بەهۆی ئەو هێرشانەوە بەداخەوە دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری و ڕۆڵەی نیشتمان شاهین ئازەربەرزین (کوڕی بنەماڵەی پێشمەرگە) شەهید بوون و دوو پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
کۆماری ئیسلامی وەک خووی هەمیشەیی دەیهەوێ تۆڵەی شکستی نیزامی، سیاسی و ئەمنییەتیی خۆی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات لە خەڵکی کوردستان و بزووتنەوە ڕەواکەی بە هێرش دەکاتە سەر کەمپ و بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بکاتەوە. بە دڵنیاییەوە ئەو ڕێژیمە بە هەیکەلێکی وێران و داڕماوەوە زیاتر لە هەموو کاتێک لە ئاست ئیرادەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران تووشی شڵەژان و سەرلێشێواوی هاتووە. ئەو حکوومەتە کە هیچ کاتێک دەروەستی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان نەبووە، چاوەڕوانی ئەوەشی لێ ناکرێت لە سەرەمەرگی خۆیدا دەست لە خەڵکی مەدەنی و ئەو کەمپانە بپارێزێ کە خەڵکی مەدەنیی تێیدا دەژین.
حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەوەدا بە شانازییەوە لە ئاست هێرشی بێبەزەییانەی رێژیم بۆ سەر خەڵکی کوردستان خەباتی پێشمەرگانەی کردووە و بەرگریی لە مان و ناسنامەی نەتەوەکەی کردووە، بەڵام هەمیشە لایەنگری چارەسەری ئاشتییانە و سیاسیانەی پرسی کورد بووە و بۆ دروستبوونی دەرفەتێکی ئاواش تێچووی گەورەی داوە، بەڵام ئەو رێژیمە وڵامی هەموو ئەو هەوڵانەی بە موشەکباران کردن، تێرۆر، ئێعدام و سەرکوتکردن داوەتەوە.
ئێمە وێرای مەحکومکردنی ئەو هێرشانە رادەگەیەنین کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی رابردوودا بە بەردەوامی ڕێککەوتننامەی ئەمنییەتیی خۆی لەگەڵ عێڕاق پێشێل کردووە و بەمجۆرە ئێمەش بەرگریی ڕەوا بە مافی خۆمان دەزانین. هاوکات داوا لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان، وڵاتانی دێموکرات و دۆستانمان لە نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکەین لە نێو پرسی بازاڕی نەوت و چەکی ئەتۆمیدا، پرسی نەتەوە جیاوازەکانی ئێران و لە سەرووی هەموویان پرسی کورد و خەباتە دێموکراسیخوازییەکەی ون نەکەن و لێپرسینەوە لەو هێرشانە بکەن کە دەکرێنە سەر کەمپەکانی کوردەکانی ڕۆژهەڵات، قوتابخانە و نەخۆشخانەکان، گۆڕستانەکان و بنکە مەدەنییەکان. ئێوە دەتوانن ئەو کردەوانە وەک تاوانی جەنگ بناسێنن و کۆدەنگیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی پێک بهێنن و گەمارۆ و تێچوو بخەنە سەر کردەوەکانی ڕێژیم و دەرفەتی بەکارهێنانی مووشەک، درۆن و کردەی تێرۆریستیی لێ بستێنن.
ئێمە وێڕای سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری تازەترین شەهیدانمان، هاوسەنگەرانیان و هەموو خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هێرشی ترسنۆکانە کۆماری ئیسلامی لە گەیشتن بە ئامەنجەکانی خەڵکی کوردستان بەردەوامترمان دەکەن و هەروەک جاران دڵگەرم بە ئیرادەی تێکۆشەرانی دێموکرات و پشتیوانی لەبننەهاتووی خەڵکی کوردستان لە خەباتی شێلگیرانەمان بۆ ئامانجەکانمان بەردەوام دەبین و ڕێبازی هەموو شەهیدانی گەلەکەمان درێژە پێ دەدەین.
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی

CKB
شاهـۆمەریوانی retweetledi

پەیامی نەورۆزیی مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران:
"ساڵی ١٤٠٤ بە ساڵی هەرەسهێنانی ئەو کۆشکە وەهمییە دادەنرێت کە ڕێژێمی کۆماری ئیسلامی بۆ چەندین دەیە بە مەبەستی پاراستنی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و خۆسەپێنی خۆی سازی کردبوون. ئەم قۆناغە تەنیا گۆڕانکارییەکی سیاسیی ئاسایی نییە، بەڵکوو دەرەنجامی کەڵەکەبوونی قەیرانە پێکهاتەییەکانی ڕێژیمێکە چیتر توانای وەڵامدانەوەی بە هیچکام لە پرسە هەستیارەکانی سەردەم نەماوە. لەم کاتەدا کە ڕێژیم لە هەموو لایەکەوە گەمارۆ دراوە و لەژێر هێرش و تەوژمی هەمەلایەنەدایە، بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و نەتەوە بندەستەکانیش بۆ داڕشتنەوەی قەوارەی سیاسیی جوگرافیای سیاسیی ئێران لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان".

CKB

برا و هاورێی زێدە ئازیزیم. کاک رەحیم رەشیدی.
زۆر زۆر سوپاسی بەرێزتان دەکەم. هیوادارم لە پشتیوانی و هاوفکری و هاورێیتان بێ بەشم بەکەن.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
Rahim Rashidi@rahimrashidi
لە قوڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی لە هاوڕێم كاك هەژار برینجی @Hejar_Berenji دەكەم كە وەكوو نوێنەری حیزبی دێموكراتی كوردستان لە ئەمریكا دەسنیشان كراوە. هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم!
CKB

@FardadFarahzad @shayansamii آخه چقدر شماها الکی خوش هستید. مردم چطور حرف شما رو گوش میدن! چقدر حالیتون نیست! اصلا چطور فکر کردید کوردها میان تهران که پهلوی #ادولف بره حکومت کنه.😒😒😒 کوردها فقط کوردستان رو آزاد میکنند احمقها #سواد
فارسی

ترامپ: از عملیات نظامی کردها در ایران حمایت میکنم.
گفتگو با شایان سمیعی کارشناس امنیت ملی در برنامه #۲۴بافردادفرحزاد
@shayansamii
فارسی
شاهـۆمەریوانی retweetledi

🔵 کاک مصطفی هجری: پادگانها را ترک کنید و به آغوش خانوادههایتان بازگردید
کاک مصطفی هجری، دبیرکل حزب دموکرات کوردستان ایران، خطاب به سربازان و پرسنل مراکز امنیتی و نظامی رژیم پیامی منتشر کرد.
متن پیام به شرح زیر است:
حملات آمریکا و اسرائیل به مراکز امنیتی و نظامی رژیم جمهوری اسلامی ایران، اغلب موجب به خطر افتادن جان مردم غیرنظامی و عادی میشود.
از همهی سربازان و پرسنل باوجدان و آزادیخواه در سراسر ایران و بهویژه در کوردستان، درخواست میکنم پادگانها و مراکز امنیتی و نظامی سپاه، ارتش و نیروهای مسلح این رژیم را ترک کنند، از خدمت و وظایف محوله دست بکشند و به آغوش خانوادههای خود بازگردند.
این اقدام، هم برای حفظ سلامت آنان در برابر این حملات است و هم بهمنزلهی پشتکردن به صفوف نیروهای مسلح و سرکوبگر رژیم و دفاع از حقوق ملت است.
مصطفی هجری
دبیرکل حزب دموکرات کوردستان ایران
۱۳ اسفند ۱۴۰۴ هجری شمسی / ٤ مارس ۲۰۲۶ میلادی

فارسی

من هم از امروز به عنوان گریلا یا پیشمرگ در صف مقدم به عنوان روزنامه نگار،رزمنده ویا هرفعالیتی باشد خواهم بود.در سالهای گذشته در داخل ایران فعالیتهای زیادی داشته اموامروز هم میخواهم در اینبرهه تاریخی درکنار مردمم باشم.
shamal Mirza@shamal43
چند روز پیش من عضو هیچ حزبی نبودم اما امروز احساس میکنم هم عضو #پژاک، هم #کوملە هم #دمکرات و #خبات و #پاک هستم. #ائتلاف_احزاب_کورد
فارسی
شاهـۆمەریوانی retweetledi

اگەیەندراوی ژمارە ١
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران: لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆمانداین
خەڵکی خەباتکار و مافخوازی کوردستان!
لە ڕۆژی شەممە، ٩ی ڕەشەمەوە ڕەوتی ڕووداوەکان لە ئێران بەرەو ئاڵوگۆڕێکی قووڵ و بنەڕەتی دەچن. ئەو شەڕەی کە لە ئێستادا هەڵگیرساوە ئاکامی دەیان ساڵ سیاسەتی زێدەخوازیی ڕێژیم، دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە، پاڵپشتیی تێرۆریزمی دەوڵەتی، پێداگری لەسەر دەسخستنی بۆمبی ئەتوم و پێشخستنی پیشەسازیی مووشەکی، دروستکردنی هەڕەشە بۆ سەر ئەمنییەتی جیهانی و پێملنەبوونی ڕێژیم بە ڕێوشوێنە نێونەتەوەییەکانە؛ سیاسەتێک کە دواجار هەم ئێرانی کردە وڵاتێکی وێران بە ئابوورییەکی داڕماو و هەم ڕێژیمەکەشی بەرەو ڕووخان برد. کوژرانی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیم و دەیان فەرماندەی نیزامی و کاربەدەستی سیاسیی ئەم ڕێژیمەش دۆمێنۆی ئەو ڕووخانەی خێراتر کردووە.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنێ کە ئەم شەڕە، شەڕی کۆمەڵگەی ئێران و نەتەوەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیل و کۆمەڵگەی جیهانی نییە، بگرە ئەوە ڕێژیمی دیکتاتۆر و سەرکوتگەری کۆماری ئیسلامییە کە هەموو خەڵکی وڵاتی بەبارمتە گرتووە، هەموو ماف و ئازادییەکی لێ زەوت کردوون و هەر لە بەفرانباری ئەمساڵدا هەزاران کەس لە خەڵکی ڕاپەڕیو و مافخوازی ئێرانی کۆمەڵکوژ کرد. لە ئێستاشدا کە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم چارەنووسسازترین ڕۆژەکانی خۆیاندان، ڕوو بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان داوا دەکەین:
١) خەڵکی کوردستان پێبەپێی ڕەوتی ڕووداوەکان پێویستە لەسەر هەست بن و وشیارانە بەرەوڕووی پێشهاتەکان ببنەوە و هەڵسوکەوتی سیاسیی خۆیان لەگەڵ داوا و ڕاسپاردەکانی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕێکبخەن و ئەم هەماهەنگی و پێوەندییە زیندوو و بەرهەمدار بکەن.
٢) لە ڕۆژانی بەچۆکداهاتنی ڕێژیم و ڕاپەڕینی جەماوەریی خەڵکدا پێویستە سەرجەم بنکە و دامودەزگا ئیداری و خزمەتگوزارییەکان لەپێناو بەرژەوەندی و پێداویستییەکانی گشتیدا بپارێزرێن.
٣) داوا لە هێزە چەکدارەکان ڕێژیم لە کوردستان دەکەین ڕیزی خۆیان لە پاشماوەکانی کۆماری ئیسلامی جیا کەنەوە. پێیان ڕادەگەیەنین وا باشە ئەم دوا دەرفەتە بۆ پشتتێکردن لە دوژمن و هەڵبژاردنی بەرەی نەتەوەکەیان لەکیس خۆیان نەدەن.
٤) پێویستە هەموو خەڵکی کوردستان بە ژیری و پێگەیشتووییەوە بەرەوڕووی گۆڕانکارییەکان بچن و خۆ لە هەڵەشەیی و تۆڵەسەندنەوەی تاکەکەسی کە زیان بە ئەمنییەت و پاراستنی گشتیی کۆمەڵگە دەگەیەنێ بپارێزن.
٥) داوا دەکەین لەپێناو پارێزراوبوونی زیاتردا چەندی دەتوانن لە بنکە و ناوەندە سەربازی و ئەمنییەتییەکانی ڕیژیم دوور بکەونەوە.
٦) داوا دەکەین لە ڕۆژانی سەختی بەردەمماندا خەڵکەکەمان بەتایبەت توێژی بازاڕ و دووکاندار و خاوەنماڵەکان زیاتر لە هەر کاتێک ئاگاداری یەکتری بەتایبەت خەڵکی کرێچی، هەژار و بێئەنوا بن و بە دەسگرۆیی یەکتر ئەو ڕۆژە سەخت و دژوارانە تێپەڕینین.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ ڕەوتی ڕووداوەکاندا سیاسەت و بەرنامەکانی لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوەکانی دیکەی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی

CKB


















